ڤێرژنی نوێی فلاتەر

ڤێرژنی نوێی فلاتەر

ئەبدەیتی نوێی فلاتەر دوایی دوو ساڵ لە دەرچوونی ڤێرژنی یەک لە ئێستادا ڤێرژنی نوێ بە چەندەها تایبەت مەندی نوێ و ناوازە بەردەستە
یەکەم گۆرانکاری لە وێبسایتە کە ئەویش لە بێتاوە گۆردرا بۆ ستەیلەبڵ(جێگر) ئەوەش وا دەکا کاتێک تۆ بەرنامەیەک بە فلاتەر دروست دەکەی فلاتەر وێبسایتەکەت بە دیڤایسێک وەردەگرێ نەوەک وەکوو جاران تایبەت بێ بە وێبسایت.
دووەم سەلامەتی ی دەنگی پووچ گۆرانکاریەکی باش و بەرچاوە بۆ زمانی دارت، کە ئەمەش زیاتر سیستمی جۆری بەهێز دەکات بە جیاکردنەوەی جۆرەکانی بەتاڵ ، ئەمە گەشەپێدەرەکان چالاک دەکات بۆ رێگریکردن لە پێکدادانی هەڵەی نوڵ، هۆکارێکی گشتی بۆ ئیرۆری بەرنامەکان. بە تێکەڵکردنی پشکنینی پووچ لە سیستەمی جۆردا، ئەم هەڵانە لە کاتی گەشەسەندندا دەگیرێن، بەو شێوەیە شکان لە بەرهەمهێناندا ناهێڵێت دەنگی بەتاڵی سەلامەتی بە تەواوی پشتگیری دەکرێت وەک فلتەر 2 کە دارت 2.12 تێدایە. بۆ زانیاری زیاتر، بڕوانە پۆستی بلۆگی دارت 2.12.
سێیەم لە ئێستادا فلاتەر پشتگیری دیسکتۆپ دەکا بۆ بەرنامەکان واتا بە یەک کۆد فلاتەر بەرنامەی دیسکتۆپیشت بۆ دروست دەکا ئەوەش دەبێتە یارمەتیدەرێکی ئێجگار باش دەبێ بۆ گەشەپێدەرانی فلاتەر بە جۆرێک لە ئیستادا فلاتەر بە تەنها کاری زۆر زمانیان بۆ کورت دەکاتەوە بۆ یەک زمان .
چوارەم زیاد کردنی سیستەم بۆ دروستکردنی بەرنامەکەت
فلاتەر لە ئێستادا هەوڵی ئەوەی داوا زۆرترین سیستەم کۆ بکاتەوە لە ناو یەک فرەیم ۆرک بە دڵنیایەوە ئەوەش شتێکی باشە وە لە ئێستادا سیستەمەکانی (لینۆکس ، ماک ئۆئیس ) بە تەواوی پشتگیری فلاتەر دەکەن .
پێنجەم گۆرانکاری نوێ لە ئاد مۆب ئاد مۆن زۆربەی کات تاکە شێوازە بۆ وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر دروستکردنی بەرنامەکە ئەو نەرمەواڵایە لەلایەن گۆگڵەوە دروست کراوە کاری دانانی رێکلامە لە ناو بەرنامەکەت وە لەم ڤێرژنەدا فلاتەر بە تەواوەتی بەرەوپیشی بەردووە وەکوو زیادکردنی چەندەها جۆری بانەر و کۆنتەینەر کە گەشەپێدەر دەتوانێت لەگەڵ بەرنامەکەی بیگونجێنی
شەشەم زیادکردنی چەندەها تایبەت مەندی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە جۆرێک کەمێک بەستانەوەی لەگەڵ سیتینگی مۆبایلەکە کردووە وە بە دڵنیایەوە دەبیتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی چالاکی زیاتر لە بەرنامەکە.
حەوتەم ویدجتی نوێ وەکوو ئوتو کۆمپلیت کە کاری خودکاریت بۆ دەکا وەکوو لۆگین فەیسبووک کە کاتێک ئیمێلەکە داخڵ ناکەی دەڵێ داخڵت نەکردووە ، وە ویدجتێکی تر ئەویش سکافۆلد ماسنجەر کاری گۆرینی پەرەکان دەبێ بە جۆرێکی نوێ واتا وەکوو سلاید شۆ ..
وە لەگەڵ چاکردنی چەندەها هەڵە و کەموکوری .
نووسینی : عەبدلعەزیز رزگار

عبدالعزيز رزگار

عبدالعزيز رزگار

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *