هەرگیز کۆڵ مەدە دڵنیابە دەگەیە ئامانجەکەت

هەرگیز کۆڵ مەدە دڵنیابە دەگەیە ئامانجەکەت

خوێنکارێک لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا خەوی لێکەوتبوو لە محازەرەی بیرکاری دواتر کە بە دەنگی خوێنکارەکان دوای کۆتایی هاتنی محازەرەکە بەخەبەر هات بینی دکتۆرەکە لەسەر تەختەکە دوو نمونەنی نوسیووە

لە دڵی خۆیدا وتی بە دڵنیاییەوە ئەمە واجبە و نوسیویەتی بۆ ئەوەی لە ماڵەوەی شیکاری بکەین

کاتێک لە ماڵەوە هەوڵیدا شیکاری بکات بینی زۆر قورسە ، بەڵام سوور بوو لەسەر هەوڵدان و ڕۆشتە کتێبخانە و سەرچاوەی دیکەی خوێندەوە و زۆر هەوڵیدا و ماندوو بوو بە قورسی توانی تەنها نمونەی یەکەم شیکار بکات

وە لە محازەرەی دواتر بینی دکتۆر هیچ پرسیاری دەربارەی واجبەکە نەکرد

خوێندکارەکە هەستاو وتی : دکتۆر بۆچی دەربارەی واجبەکەی محازەرەی پێشوو پرسیارت نەکرد ؟

دکتۆر وتی : واجب ؟!
ئەوە واجب نەبوو من نمونەیەکم نیشانی ئێوە دا دەربارەی چەن نمونەیەکی بیرکاری کە زانست و زانایان تا ئێستەش نەیانتوانیوە شیکاری بکەن !

خوێنکارەکە سەری سوڕما و وتی : بەڵام من توانیم یەکێک لە نمونەکان شیکار بکەم لە چوار لاپەڕەدا

شیکاری ئەم نمونەیە لە زانکۆی کۆلۆمبیا تۆمار کرا و بەناوی خوێندکارەکەوە ناسرا
تا ئێستەش ئەو نمونەکە و ئەو چوار لاپەڕە نمایش دەکرێت لەو زانکۆیە

ئەم خوێندکارە هەستا بە شیکار کردنی ئەم نمونەیە لەبەر یەک هۆکار
لەبەر ئەوەی گوێی لە دکتۆر نەبوو کە وتی هیچ کەس نەیتوانیوە شیکاری ئەم نمونانە بکات

سوور بو لەسەر ئەوەی نمونەکە شیکار بکات
کاتێک هەوڵیدا دوور بو لە کاریگەری بێ هیوایی و توانی شیکاری بکات

گوێ مەگرە ئەوانەی دەڵێن ناتوانیت وەک زۆرینەی گەنجەکانمان کە بە وزەیەکی نێگەتیڤەوە کە دەیانەوێت تۆوی شکست و بێهیوایی لە ناختدا بچێنن
تۆ دەتوانیت هەموو شتێک بکەیت چەند قورس بێت، چەند سەخت بێت
هەوڵ بدە و دووبارەی بکەوە و واز مەهێنە…

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *