كۆبوونەوەی مامۆستایان بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدرا

كۆبوونەوەی مامۆستایان بەشێوازی ئۆنلاین ئەنجامدرا

بەمەبەستی پلاندانان و جێبەجێكردنی دوایین رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 16-04-2021 بەڕێوەبەری پەیمانگەی كۆمپویتەر، كارزان یاسین، كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی كارگێڕی پەیمانگە و مامۆستایان ئەنجامدا، تێیدا جەختكرایە سەر چۆنییەتی جێبەجێكردن و دانانی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە.
سەرەتا لەكۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری پەیمانگە، دەستخۆشی لە دەستەی كارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەران كرد بەوەی كە توانیان لەماوەی رابردوودا پرۆسەی تاقیكردنەوەی بەشێوازێكی سەركەوتوو بەڕێبكەن، گوتی: “سەرەڕای به‌ره‌نگاربوونەوەمان لەگەڵ مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵام هەموولایەک بە پابەندییەکی تەواوە، بڕیارماندا تواناکانمان یەکبخەیین و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنین، ئەمەش دەری دەخات گیانی پێکەوەیی و کاری بەکۆمەڵ لەناخی هەموومان ئامادەیی هەیە. كە ئەمەش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو لە سەرکەوتنی پڕۆسەکە، کە گیانی لەخۆبردوویی و تێگەیشتنی تەواویان هەبوو بۆ ئامانجەکان و ستراتیژییەتی پەیمانگە”.
‎دواتر تیشكی خستە سەر شێوازی بەكارهێنانی خوێندنی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیكترۆنی و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كۆسپ و تەگەرانەی دێنە بەردەم مامۆستایان و زاڵبوون بەسەر گرفتەكان.
لەو كۆبوونەوەیەدا كۆمەڵێك بیروبۆچوونی نوێ ئاڵوگۆڕكران و بۆ ئەوەی باشترین رێگە چارەی خۆگونجاندن پەێرەو بكرێت بەجۆرێك پرۆسەی پەروەردە پەكی نەكەوێت و بەردەوام بێت.
هەروەها جەختكرایەوە كە مامۆستایان پێویستە رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ بكەن بەوەی كە دەبێت هەفتانە راپۆرتی خۆیان لەسەر شێوازی پەیڕەوكردنی خوێندنی ئەلیكترۆنی و خوێندنی ئۆنلاین و وانە پراكتییەكان پێشكەشی كارگێڕی بكەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *