فوول ستاک دیڤلۆپەر چیە وە سوودی چیە؟

فوول ستاک دیڤلۆپەر چیە وە سوودی چیە؟

فوول ستاک دیڤلۆپەر پرۆگرامسازێکە یاخوود ئەندازیارێکی سۆفتوێرە کە شارەزایی لە هەموو بابەتەکانی وەک سێرڤەر، داتا بەیس، دیزاینکردنی بەشی پێشەوە، پرۆگرامکردنی بەشی دواوە هەیە. لە ڕاستیدا لە سەردەمى ئێستادا زۆرێک لە پرۆگرامەرەکان حەز و ئارەزویان ئەوەیە ببنە فوول ستاک دیڤلۆپەر چونکە هەلی کارى زۆر باشی هەیە لە کۆمپانیا زل هێزەکانی جیهان وەک فەیسبووک – ئینستگرام – لینکدئین – گۆگڵ و زۆرى تریش.

چیمان پێویستە بۆ ئەوەی ببینە فوول ستاک دیڤلۆپەر؟

١- زمانی پرۆگرامسازی: ئەمە بە بەشێکی گرینگی فوول ستاک دادەندرێ کە پێویستە بزانرێ وە نموونەى زمانەکانى وەک پایسۆن، جاڤا ،سی شارپ، پی ئێهچ پی، پێرڵ، رووبی کە بۆ دروستکردنی هەر پرۆگرامێک پێویستت پێى هەیە بەڵام زانینى هەموو ئەو زمانانە بە یەکەوە مەرج نیە، بۆ نموونە ئەگەر زمانى جاڤا هەڵبژێری یاخوود پایسۆن ئەوا پێویستیت بەوەی هەیە کە دوایی تەواوکردنی زمانەکە بچیتە قۆناغێکی پێشکەوتووتر بە ناوی ئۆبجێکت ئۆرێنتدى پرۆگرامەکە کە ئاستێکی پێشکەوتووترە لە هەردوو زمانی پرۆگرامسازی.

٢- سێرڤەر: بۆ ئەو مەبەستە پێویستە شارەزایەکی کەمت لە بواری سێرڤەردا هەبێ وە بتوانى پرۆگرامی بکەی لەگەڵ هەر یەک لە زمانەکانی PHP, ASP, Python, Node

٣- داتابەیس: واتا بنکەی زانیاری کە ئەو شوێنەیە کە زانیاریەکانی تێدا کۆ دەبێتەوە وە دەتوانرێت لە زۆرکاری جیا جیا بەکاربهێنرێت کە وادەکات ئاسانتر پرۆگرام یان وێبسایت بەرێوە ببەین.

٤- دیزاین (فرۆنت ئێند) هەموو کات وێبسایت پێویستی بە دوو کەس هەیە *فرۆنتد دیڤلۆپەر* (باک ئێند) دیڤلۆپەر، کاری فرۆنت ئـێند بە شێوەیەکی گشتی دیزاین کردنە لەگەڵ لایئاوت شوێنی دانانی بەتن و نووسین هتد…. وە ئەگەر بتەوێ ببیتە فوول ستاک پێویستە ئەم بەشە گرینگی زۆرى پێ بدەیت، کە واتا دەبێ کاری دوو مرۆڤ بکەی بەڵام بەشێوەیەک لە شێوەکان ئاسانترە لە باک ئیند وە دەتوانین بڵێین کە قورسیەکی ئەوتۆی نیە وە مەرجیش نیە کارەکانت لە رووی دیزاینەوە تەواو و بێ کەم و کوری بێ چونکە لە کۆتایی دا تۆ تەنها سەرەتایەک دەزانی.

سوودیی فوول ستاک چیە؟

سوودەکەی ئەوەیە کە دەتوانی خۆت بەتەنها کار لەسەر پرۆژەیەکی گەورە بکەی وە بشتوانی خۆت بە ویستی خۆت بەشەکانی فرۆنت ئێند و باک ئیند ببەستیتەوە بە یەکەوە ئەوەش یارمەتیدەر دەبێ لەوەی بتوانی کە ئاسانتر لە کۆدەکان تێبگەی چونکە خۆت هەردوو بەشەکەت دروستکردووە وە ئازادیەکی تەواوت بەسەر پرۆژەکەت دەبێت.

عبدالعزيز رزگار

عبدالعزيز رزگار

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *