هاکینگ چییە؟

هاکینگ چییە؟

هاکینگ چییە؟

بە کورتی، هاکینگ دەستنیشانکردنی لاوازیی سیستم یان نێتوۆڕکێکە و سوود وەرگرتنە لە لاوازییەکەی بۆ چوونە ناوی.
جۆرێکی هاکینک: ڕێگاکانی شکاندنی تيپەڕوشەیە بۆ چوونە ناو سیستمێک

هاککەر کێیە؟ جۆرەکانی هاککەر

هاککەر ئەو کەسەیە کە لاوازی لە سیستمێک یان نێتوۆڕکێک دەدۆزێتەوە و سوودی لێ وەردەگرێت. زۆر جار، هاککەران پڕۆگرامەرێکی لێهاتوون کە زانیارییان دەربارەی پارێزراوی هەیە.

هاککەران بە پێی ئامانجی کارەکانیان پۆلێن دەکرێن. ئەم لیستەی خوارەوە، هاککەران پۆلێن دەکات بە پێی ئامانجەکانیان:

  • ئێثیکەڵ (کڵاو سپی): هاککەرێکە کە دەچێتە ناو سیستمێک بە مەبەستی ئەوەی کێشەیەکی دەستنیشانکراو چارە بکات. و هەروەها پشکین و پێداچوونەوەش (pentest) دەکەن.
  • کراکەر (کڵاو ڕەش): هاککەرێکە کە بە قاچاخ دەچێتە ناو سیستمێک بۆ دەستکەوتی کەسی. زۆر جار بۆ دزینی زانیاریی هاوبەشی، شکاندنی مافی پارێزراوی یان بردنی پارەیە لە هەژمارێکی بانکی.
  • کڵاو رەساسی: هاککەرێکە لە نێوان ئێثیکەڵ و کڵاو ڕەش. بە بێ مۆڵەت دەچێتە ناو سیستمێک بە مەبەستی دۆزینەوەی لاوازیی و نیشاندانی بۆ خاوەن سیستمەکە.
  • منداڵی سکریپ: کەسێکی نالێهاتووە، دەچێتە ناو سیستمەکان بە ئامرازە بەر دەستەکان.
  • هاککەری چالاکەوان (هاکتیفیست): هاککەرێکە کە هاککرن بەکار دەهێنێت بۆ ناردنی پەیامی کۆمەڵایەتی، ئایینی، سیاسی و هتد. زۆر جار بە هیجاکینک کردنی ماڵپەڕەکان و دانانی پەیام لە ناویان دەکرێت.

تاوانکاریی سایبەری چییە؟
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و نێتوۆڕکەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی وەک بڵاوکردنەوەی ڤایرۆس، گواستنەوەی پارە بە بێ مۆڵەت و هتد. زۆربەی تاوانە سایبەرییەکان لە ڕێی ئینتەرنێتەوە دەکرێن. هەندێک تاوانی سایبەریش دەتواندرێت لە ڕێی کورتە نامەوە یان خزمەتگوزارییەکی چاتەوە بکرێت.

جۆرەکانی تاوانکاریی سایبەری
ئەم لیستە، جۆرە باوەکانی تاوانکاریی سایبەری نیشان دەدات:

  • ساختەی کۆمپیوتەر: ساختەکارییەکی نێودەوڵەتییە بۆ دەستکەوتی کەسی لە ڕێی بەکار هێنانی سیستمەکان.
  • سنوور بەزاندنی پارێزراوی: دەرخستنی زانیاریی کەسییە وەک ئیمەیڵەکان، ژمارەی تەلەفون، وردەکاریی هەژمار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، ماڵپەر و هتد.
  • دزینی ناسنامە: دزینی زانیاریی کەسێکە و خۆکرندنە بە ئەو.
  • بەش کردنی ئەو فایل و زانیارییانەی کە مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوە: بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانە دەگرێتەوە کە مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوە وەک بەرنامەی کۆمپیوتەر، کتێبی ئەلیکترۆنی و هتد.
  • پارە گواستنەوەی ئەلیکترۆنی: چوونە ناو نێتوۆڕکی کۆمپیوتەرێکی بانک بە بێ مۆڵەت و گواستنەوەی پارە بە نایاسایی دەگرێتەوە.
  • سپی کردنەوەی پارە بە ڕێگای ئەلیکترۆنی: کە بە ڕێگای بانکی و ئۆنڵاین هەڵدەستن بە سپی کردنەوی پارەی ساختە و ڕەش.
  • ساختەی ATM: دەستکەوتنی وردەکارییەکانی کاردی ATMـە. ئەو وردەکارییانە بۆ دەرهێنانی پارەیە لە ئەو هەژمارانەی دەستکەوتوون بەکاردێن.
  • هێرشی DoS: بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکانە لە جێی جیاواز بۆ هێرشکرنە سەر ڕاژەکارێک بە مەبەستی کوژاندنەوەی.
  • سپام: ناردنی ئیمەیڵی بێ مۆڵەت. ئەو ئیمەیڵانە رێکلامیان تێدا دەبێت.

ئێثیکەڵ هاکینگ چییە؟
دۆزینەوەی لاوازییە لە سیستمی کۆمپیوتەر و/یان نێتوۆڕکی کۆمپیوتەر و هاتنەوەیە بە ڕێکارێک کە پارێزگاری لەو لاوازییە بکات.

هاککەرە ئێثیکەڵەکان پێویستە ڕەچاوی ئەم یاسایانە بکەن:

  • مۆڵەتی نووسراو لە خاوەنی سیستمەکە و/یان نێتوۆڕکەکە وەربگیرابێت پێش هاککردن.
  • پارێزگاری لە پارێزراویی ڕێکخراوەکە بگرێت کە هاک دەکرێت. -بە ڕاستی و ڕاستگۆیانە لاوازیی سیستمەکە بە خاوەنەکەی بوترێت.

بۆچی ئێثیکەڵ هاکینگ؟

  • زانیاری بە نرخترین شتە بۆ ڕێکخراوەکان. هێشتنەوەی زانیاری بە پارێزراوی وێنەی ڕێکخراوەکە دەپارێزێت و پارەیەکی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
  • هاککردن دەتوانێت بیزنسی ئەو کۆمپانیایانە لە ناو ببات کە زۆرتر پەیوەندییان بە ئابوورییەوە هەیە. هاککردنی ئێثیکەڵ دووریان دەخاتەوە لە تاوانکارە سایبەرییەکان کە لەوانەیە ببنە هۆکار بۆ لە ناو بردنی بیزنسەکانیان.

ئێثیکەڵ هاکینگ یاساییە؟
یاساییە ئەگەر ئێثیکەڵ هاککەرەکە ئەو یاسانەی سەرەوە ڕەچاو بکات. ئەنجومەنی ڕێنماییکاری بازرگانیی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتی (EC-Council) بەرنامەیەکی بروانامە پێدان بەر دەست دەکات کە لێهاتوویی تاقی دەکاتەوە. هەر کەسێک لەو تاقیکردنەوەیە دەربچێت، بە بڕوانامە خەڵات دەکرێت.

پوختە

  • هاککردن دۆزینەوە و سوود وەرگرتنە لە لاوازیی سیستمێکی کۆمپیوتەر یان نێتوۆڕکێک.
  • تاوانکاریی سایبەری تاوانکارییەکە کە بە یارمەتیی کۆمپیوتەر و ژێرخانی زانیاریی تەکنۆلۆژیا دەکرێت.
  • ئێثیکەڵ هاکینگ بۆ پەرەپێدانی پارێزراویی سیستمی کۆمپیوتەرێک یان نێتوۆڕکێکە.
  • ئێثیکەڵ هاکینگ یاساییە.
دانا شێرزاد

دانا شێرزاد

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *