جۆرە باوەکانی ماڵوێر

جۆرە باوەکانی ماڵوێر

وەک دەزانین ڕۆژ بە ڕۆژ تەکنەلۆجیا لە پێشکەوتن دایە، هەر لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە ساڵانە هەزاران پڕۆگرامی زیان بەخش بڵاو ئەکرێنەوە لەلایە هاککەران ئێمە لە ڕێگەی ئەم بڵاو کراوەیەوە هەوڵ دەدەین لە جۆری پڕۆگرامە زیان بەخشانە و خۆ پاراستن لێیان باس بکەین

سەرەتا با بزانین ماڵوێر چییە؟

ماڵوێر سۆفتوێرێکە کە دیزاین(دروست) کراوە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆمپیوتەرەکەت یان با بڵێین کە ماڵوێر پڕۆگرامێکی نەخوازراوە بۆ زیان گەیاندنی بە کۆمپیوتەرەکەت، جا بەر جۆرێک بێت لێرەوە باسی جۆرە گرنگەکانی ماڵوێر ئەکەین ئەمانەن
adware, bots, bugs, ransomware, rootkits, spyware, Trojan horses, viruses, and worms

ئادوێر adware

کورت کراوەی advertising-supported software. پڕۆگرامێکە کە بە شێوازێکی تۆماتیکی ریکلامەکان ئەگەیەنێت. ئادوێر ڕیکلامی ناو وێبسایتەکانە کە لەلایەن پڕۆگرامێکەوە ئەو ریکلامە نیشاندراوە.هەندێ کات ئەو پرۆگرامانەی کە ریکلامی خۆرایی نیشان ئەدەن بۆ نموونە لەناو ریکلامەکە ئەڵێ کلیک لێرە بکە هەر جلکێک یان هەر شتێکت ئەوێ لەم وێبسایتە بەخۆراییە بێ دوودلی بزانە کە ئەمە ماڵوێری ئادوێرە بە مەبەستی دەست گرتن یان زیان گەیاندن بە سیستەمەکەت

بۆتەکان bots

بۆتەکان بەکاردەهێنرێن بۆ ئەوەی بە شێوازێکی تۆماتیکی کارێکت بۆ بکات شەرت نیە هەموو بۆتەکان بۆ کاری خراپ بەکاربێن بەڵام هەندێ لە بۆتەکان هەر بە مەبەستی خراپ دروست کراون . ئەو بۆتانەی کە بە مەبەستی خراپ دروست کراون بێگوومان ژمارەیان زیاترە لەو بۆتانەی بە مەبەستی باشە دروست کراون ئەو بۆتانە دەکرێ بۆ هێرشی سەر سایت (DDOS) بەکاربهێنرێت بۆ مەبەستی داخستنی سایتەکە یانیش دەکرێت بۆ کاری سپام بەکاربهێنرێت وە شتێکی ترمان بیرنەچێت ئەو کۆدی reCAPTCHAیەی کە دروست کراوە و لە زۆربەی سایت و شوێنەکان دا هەیە ئەمە بە مەبەستی پاراستنی ئەو سایتە دانراوە لە هێرشی دیدۆس و سپام تاوەکو ئەو بۆتانە نەتوانن زیان بە سایتەکە بگەیەنن

هەڵەکان bugs

لە چوارچێوەی پرۆگرامدا هەڵەیەک کە دەر ئەنجامێکی نەخوازراو بەرهەم دەهێنێت. وە ئەم هەڵەو عەیبانە بە زۆری کێشەی مرۆڤن کە لەسەرچاوە(سۆرس)ی کۆدەوە ڕوودەدات لە کاتی کەمپایل کردنی پرۆگرام وە ڕوودانی هەڵەی زۆر ئەبێتە هۆی کراشکردنی سیستەمەکەت و هەندێ جار ئەبێتە هۆی نەدۆزینەوەی هەڵەکە واتا پرۆگرامەکەت بە باگەوە کەمپایل بکات ئینجا ئەو سیکوریتی باگانەش هۆکاری سەخت و سەرەکینە بۆ ئەوەی ئەتاکەرەکە هێرش بکاتە سەر پرۆگرامەکەت و سیستەمی ئەوذنێکەیشن بایپاسس بکەن و ببێتە هۆی بردنی هەموو داتاکان

ڕانسۆموێر ransomware

ڕانسۆموێر دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکەت دادەگرێ و هەموو فایلەکان ئینکرایپت ئەکاو هاردەکە لوک ئەکات و وە لەسەر سیستەمەکە نامەیەک پیشان ئەدات کە سیستەمەکەت هاککراوە و فایلەکان ئینکرایپت کراون بۆ سرینەوەی ڤایرۆسەکە کەسی تووشبوو پێویستە بڕێک پارە بداتە دیڤیلۆپەری(هاککەرەکە) رانسۆموێرەکە بۆ ئەوەی فایلەکانت بۆ دیکڕایپت بکاتەوە و دووبارە بتوانیت بەکاریان بهێنیتەوە ئەم ڤایرۆسە بەزۆری تووشی کۆمپیوتەرە تاکەکەسیەکان ئەبێت وەک کرمێک (worm) ئەو ڤایرۆسە لە ڕێگەی دابەزاندنی فایل لە گۆگل یانیش ئەپێکەوە تووشی کۆمپیوتەرەکەت ئەبێت

ڕۆت کیت RootKit

ڕۆت کیت جۆرێکە لە ئەپە نەخوازراوەکان دیزاین(دروست) کراوە بۆ ئەوەی دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکەت دا بگرێت بەبێ ئەوەی هەستی پێبکرێت! واتا دژە ڤایرۆسەکانیش لە توانایان دا نیە ئەم ڤایرۆسە بپشکنن هەر جارێک ئەم ڤایرۆسە ئینستاڵ کرا لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ئیتر سڕینەوەی ئاسان نابێت و فایلەکانت ئێکسکیوت ئەکات واتا دەست بەسەر زانیاریەکانت دا ئەگرێت ( هەندێ دژە ڤایرۆس هەنە بۆ پشکنینی ئەم ڤایرۆسە کە ئەتوانن کەشفی بکەن بەس ئاگاداربە شتە باشەکان بە پارەن!) ئینستاڵ کردنی ماڵوێر و کۆنترۆلکردنی کۆمپیوتەر بەشێکە لە بۆتنێد و کەشفکردنی ئەم ڕۆتکێتە زۆر زەحمەت ئەبێ چوونکە ڕۆت کێت توانای خۆ شاردنەوەی هەیە لە سیکوریتیەکان واتا دژە ڤایرۆسەکان بۆیە لە داگرتنی ئەپ و فایلەکانت دڵنیا ببەوە کە لە گۆگل دایان ئەگری شتی کڕاککراو دامەگرە

سپایوێر spyware

جۆرێکی ماڵوێرە کە ناسراوە بە سیخووڕی کردن بەبێ ئەوەی کەسەکە زانیاری لەسەری هەبێت و پێی بزانێت کە ئەم جۆرە ماڵوێرە توانای بردنی هەژمارەکانتی هەیە لەگەل دەستگرتن بەسەر مۆنیتەر و زانیاری ئەکاونتەکانت و داتا داراییەکان و هەندێکی تر و لە توانای دا هەیە سیکوریتیەکانت لاواز بکات و بچێتە ناو براوسەرەکەتەوە و لە ڕێگەی ئەپەوە زیاتر بەربلاون

ئەسپی ترۆجان trojan horse

ئەسپی ترۆجان زیاتر بە “ترۆجان” ناسراوە کە جۆرێکی ماڵوێرە خۆی دەگۆڕیت وەک فایل یان بەرنامەیەکی ئاسایی بۆ فێڵکردن لە بەکارهێنەران بۆ داگرتن و ئینستاڵ کردنی ماڵوێر. ترۆجانێک دەتوانێت دەست بگەیەنێت بە کۆمپیوتەری تووشبوو و کۆنتڕۆلی بکات. هەر جارێک کە هێرشکەرەکە دەستی گەیشت بە کۆمپیوتەری تووشبووی ڤایرۆسەکە دەتوانێت دەست بگرێت بەسەر (چوونە ژوورەوە، داتای دارایی، تەنانەت پارەی ئەلیکترۆنی) و دابەزاندنی ماڵوێری زیاتر و بردنی فایل و مۆنیتەرەکەت وەک ( سەیرکردنی شاشەکەت و کلیلی لۆگینەکان و هتد..) و توانای بەڕێوەبردنی خەتەکەتی ئەبێ وەک داخستن و کردنەوە

ڤایرۆس virus

ڤایرۆس جۆرێکە لە ماڵوێر. کە توانای کۆپیکردنی خۆی و بڵاوبوونەوەی هەیە بۆ کۆمپیوتەرەکانی تر. ڤایرۆسەکان زۆرجار بڵاودەبنەوە بۆ کۆمپیوتەرەکانی تر بە خۆلکاندنی بە بەرنامە جۆراوجۆرەکان و جێبەجێکردنی کۆد کاتێک بەکارهێنەرێک یەکێک لەو بەرنامانە دادەگرێت کە لەگەڵ ڤایرۆسە دەمج کراون و هەروەها دەتوانن بڵاوبنەوە لە ڕێگەی فایلەکانی سکریپت، دۆکیۆمێنتەکان، ڤایرۆسەکان دەکرێت بۆ دزینی زانیاری و زیان بە کۆمپیوتەر و تۆڕەکانی نێتوۆرک و دروستکردنی بۆتنێت و دزینی پارە و ڕیکلام بەکاربێن

کرم worm

کرمی کۆمپیوتەر لە نێوان باوترین جۆرەکانی ماڵوێر دایە. ئەوان بڵاوبوونەتەوە بەسەر تۆڕەکانی کۆمپیوتەردا بە بەکارهێنانی لاوازیەکانی سیستەمی کارپێکردن. کرمی ئاسایی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تۆڕەکانی هۆست. بە بەکارهێنانی باندویذ و لۆد کردنی سێرڤەری وێب. کرمی کۆمپیوتەریش دەتوانێت بەراوردبکرێ بە “payload” کە زیان بە هۆست کۆمپیوتەر دەدات. پایلۆدەکان پارچە کۆدێکن کە نووسراوە بۆ ئەنجامدانی کرداری تووشبوون بە ماڵوێری کرم لەسەر کۆمپیوتەر دا. بارەکان بە شێوەیەکی گشتی دیزاین کراون بۆ دزینی داتا، سڕینەوەی فایلەکان، یان دروستکردنی بۆتنێت. کرمی کۆمپیوتەر دەکرێت بە جۆرێک بەراوردبکرێت بە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر ، بەڵام چەندین تایبەتمەندی هەیە کە کرمی کۆمپیوتەر لە ڤایرۆسی ئاسایی جیادەکات . جیاوازیەکی سەرەکی ئەوەیە کرمی کۆمپیوتەر توانای خۆدووبارەکردنەوە و بڵاوکردنەوەی سەربەخۆی هەیە لەکاتێکدا ڤایرۆسەکان پشت بەچالاکی مرۆڤ دەبەستن بۆ بڵاوکردنەوەی ( بەڕێوەبردنی بەرنامە ، کردنەوەی فایلێک ، هتد ) . کرمەکان زۆرجار بڵاودەبنەوە لەڕێگەی ناردنی ئیمەیڵی نەخوازراو

نیشانەکانی ماڵوێر

لە کاتێکدا ئەم جۆرە لە ماڵوێرانە زۆر جیاوازن لە یەکتری لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوە و تووشکردنی کۆمپیوتەرەکان، بەڵام هەموویان دەتوانن نیشانەی هاوشێوە بەرهەم بهێنن. ئەو کۆمپیوتەرانەی کە تووشی ماڵوێر بوون ئەوا یەکێک لەم نیشانانەی خوارەوە پیشان دەدەن:

  • بەکارهێنانی CPUی زیاتر
  • هێواشکردنەوەی کۆمپیوتەر یان هێواشکردنەوەی وێب بڕاوسەرەکەت
  • کێشەی پەیوەندی کردن بە نێتوۆڕک
  • کڕاش کردنی کۆمپیوتەرەکەت
  • سڕینەوە یان دەسکاری کردنی فایلەکان
  • دەرکەوتنی فایلی سەیر سەیر، بەرنامەکان، یان وێنۆکەکانی سەر دێسکتۆپ
  • پڕۆگرامەکان لەخۆڕا دەبنەوە و دادەخرێن ( دژۆ ڤایرۆسەکانیشت ڕا ئەگرن)
  • ڕەفتاری نامۆی کۆمپیوتەر
  • ئیمەیڵەکان/نامەکان بە ئۆتۆماتیکی و بەبێ ئاگاداری خۆت دەنێردرێن (دەشکرێ ئیمەیڵی سەیر سەیر بۆ هاوڕێکانت بچێت بەبێ ئاگاداری خۆت)

خۆپاراستن لە ماڵوێر و سڕینەوەی

چەندین شێوازی گشتی سوودبەخش هەیە کە پێویستە ڕێکخراوەکان و بەکارهێنەرانی تاک پەیڕەوی بکەن بۆ ڕێگەگرتن لە توشبوون بە ماڵوێر. هەندێک حاڵەتی ماڵوێر پێویستی بە شێوازی تایبەت بۆ پاراستن و چارەسەری هەیە، بەڵام بەدواداچوون بۆ ئەم ڕاسپاردانە دەبێتە هۆی زیادکردنی پاراستنی بەکارهێنەرێک لە مەودایەکی فراوانی ماڵوێر:

  • دامەزراندن و بەکارهێنانی بەرنامەی دژە-ماڵوێر و ئاگرەدیوار(firewall). کاتێک پڕۆگرامێکت هەڵبژارد، پڕۆگرامێکی لەم شێوازە هەڵبژێرە بۆ پشکنینی، ماڵوێر ، و لابردنی چەندین جۆری ماڵوێر. پێویستە پڕۆگرامە دژە ڤایرۆسەکان لە دژی ڤایرۆس، سیخوڕی، ئادوێر، ترۆجان و کرمەکان بتپارێزن ، بە تێکەڵەی دژە-ماڵوێر و ئاگرەدیوار دڵنیا دەبیت کە هەموو داتاهاتووەکان و بەردەستەکان سکان دەکەن و ماڵوێرەکان دەتوانرێت بە سەلامەتی لاببرێت کاتێک دۆزرایەوە
  • نوێ کردنەوەی سۆفتوێر و سیستەمەکانی کارپێکردن بۆ نوێترین وەشان. ئەم پاچانە زۆرجار بۆ پاکردنەوەی باگەکان یان ئەو عەیبە ئەمنیانەی تر کە دەکرێت لەلایەن هێرشکەرەکانەوە بتوانرێت سوودیان لێبسەپێن
  • وریا بە لەکاتی دابەزاندنی فایلەکان، بەرنامەکان، و هتد. ئەو فایلانەی سەرچاوەکانیان گوومانلێکراوە و نەخوازراوە زۆر جار ماڵوێریان لەگەڵە بۆیە خۆت بەدووربگرە لە سۆفتوێری کڕاک و فایلی نەخوازراو لە سەرچاوەی نەخوازراو

سپام Spam

سپام ناردنی نامەی نەخوازراوی بە کۆمەڵە، باوترین ناوەند بۆ پۆستی نەخوازراو ناردنی ئیمەیلە، بەڵام باو نییە بۆ سپامەرەکان بۆ بەکارهێنانی نامەی خێرا، دەق، بلۆگ، مەکۆکانی وێب، بزوێنەری گەڕان، و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لەکاتێکدا کە سپام لە ڕاستیدا جۆرێک لە ماڵوێر نییە، بەڵام زۆر باوە بۆ ماڵوێر کە لە ڕێگەی سپامکردنەوە بڵاوبێتەوە. ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە ئەو کۆمپیوتەرانەی تووشی ڤایرۆس، کرم، یان ماڵوێری تر بوون بۆ بڵاوکردنەوەی نامەکانی سپام کە ماڵوێری زیاتری تێدایە. بەکارهێنەران دەتوانن ڕێگری بکەن لە سپام لە ڕێگەی پشتگوێ خستنی نامە نەخوازراوەکان هێشتنەوەی ناونیشانی ئیمەیلەکانیان بە تایبەتی کە دەکرێت.

دانا شێرزاد

دانا شێرزاد

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *