فایلێک یاخود ئایکۆنێک هەیە مەیکەرەوە لەنێو کۆمپیوتەرەکەت

فایلێک یاخود ئایکۆنێک هەیە مەیکەرەوە لەنێو کۆمپیوتەرەکەت

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زۆرینەمان بە کارهێنەری کۆمپیوتەرین بە تایبەت لە جۆری(لاپتۆپ) چ لە مالەوە یاخود شوێنی کار و خوێندنگاکەنمان وە پێویستە لەسەرمان ئاگاداری بین لە کەوتن و تەڕبون و بارگاوی کردنی لە رادە بەدەر هتد… بە هەمان شێوەش پێویستە لەسەرمان ئاگادار بین لە وەی کەوا هەندێک جۆری فایل یاخود ئایکۆن نەکەینەوە.

شێوەى ئەو ئایکۆنەى کە پێوستە نەکرێتەوە

لێرەدا باس لە یەکێک لەو جۆرە  فایلە مەترسیدارانە دەکەین کەوا بە (کورتکراوەی bat.) سەیڤ دەکرێت بۆیە ئامۆژگاری دەدەین هەر کاتێک فایلێکتان بینی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت کەوا بەم کورتکراوەی (bat.) ە سەیڤ کرابوو ڕاستەوخۆ بیسڕەوە لەبەر ئەوەی هەر لەگەڵ کردنەوەی ئەم فایلە بە ئەگەرێکی زۆرەوە (ڕامی)کۆمپیوتەرەکەت دەسوتێت.

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا لە کاتی دروستکردنی ئەم فایلە لەوانەیە دروستکەرەکە چەندین جار بە دوای یەک یەکجۆر فەرمانی دابێتە فایلەکە هەر لەگەڵ کلیک کردن لەم فایلە کۆمپیوتەرەکە هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی ئەو فرمانانەی  کەوا فایلەکە پێی دراوە یەک لە دوای یەک و ئەمەش وادەکا پاڵە پەستۆیەکی زۆر بکەوێتە سەر ڕامی کۆمپیوتەرەکەت و ببێتە هۆی سوتانی ڕامی کۆمپیوتەرەکەت.

ئامادەکردنى قوتابى: هەرێم عرفان

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *