هونەری گەڕان بە گۆگل دا

هونەری گەڕان بە گۆگل دا

ڕەنگە زۆربەمان ڕۆژانە لە گۆگل بەدوای ئەو شتانێکدا بگەڕێین کە پێویستمانە و نایان دۆزینەوە، جا هەر شتێک بێت وەک سیمینار ڕاپۆرت یان شعر یان هەرشتێک بەپێی پێوداویستی خۆت، جا لێرەدا ئێمە باسی هەندێک ڕێگا ئەکەین کە هەر جارە و هەر بابەتێکت ویست بە کەمترین ماوە بیدۆزیتەوە

1- دەستەواژە ” “
گەر ویستت لە گۆگل بەدوای هەر دەستەواژەیەک بگەڕێی ئەوا ئەو دوو هێمایە بەکاربهێنە لە پێش و پاشی ئەو سەرە بابەتەی دەتەوێ بۆ نموونە.
“ژیانی پێشوو”
ئێستا هەر شتێک لە گۆگل دا بڵاو کرابێتەوە کە دەقی ژیانی پێشوو لەخۆ بگرێت هەر هەموویت بۆ ئەهێنێ

2- دورخستنەوە –
بۆ نموونە لە سێرچی گۆگل بەدوای پەڕەگرافێک دەگەڕێیت جا کە سێرچت کرد هەندێ پەڕەگرافی فەیسبووکت بۆ دێنێ و لەگەڵ پەڕەگرافی ماڵپەڕەکانت بۆ دێنێ جا گەر دەتەوێ تەنها پەڕەگرافی ماڵپەڕەکانت بۆ بێنێ و فەیسبووک دوربخەیتەوە بنووسە
-facebook
بۆ نموونە من بەدوای پەڕەگراف دەگەڕێم لەسەر کوردستان
“kurdistan” -facebook
بەم شێوەیە… ئەتوانی ناوی ئەو ماڵپەڕ و شتانەش بنووسی کە ناتەوێ پەڕەگرافەکانیان ببینیت

3- گرتنەخۆ +
ئەم هێمایە بەپێچەوانەی بابەتی دوورخستنەوەیە بۆ نموونە
“kurdistan” +facebook
ئێستا زیاتر بابەتی فەیسبووکم بۆ دێنێ

4- بابەتی هاوشێوە ~
گەر بەدوای بابەتێک گەڕایت ئەتوانی وایلێبکەی بابەتی هاوشێوەت بۆ بێنێ بۆ نموونە من بەدوای زانیاری یان وێنەی مۆبایل دەگەڕێم
mobile ~phone
گۆگل لە ئەنجامدا وێنە یان بابەتمان لەسەر مۆبایل پێدەدات و هەروەها لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانیش وەک وایەرلێس و پۆرت و یو ئێس بی و هی تر…

5- دوو بابەتی یان دوانە وشەیی OR
گەر ویستت لە گۆگل بەدوای دوو بابەت بگەڕێیت پێویست ناکات دووجار گەڕان ئەنجام بدەیت بە یەک جار هەردوو ڕستەکە بنووسە تەنها وشەی OR بکە نێوانیان تەواو بۆ نموونە من بەدوای پەڕەگرافێک دەگەڕێم لەسەر کورد و هەولێر بە زمانی کوردیش بۆ ئەوەی شتەکە ڕون بێت
کورد OR هەولێر
ئێستا گۆگل لە ئەنجام دا بابەتمان لەسەر هەردوو وشەکە بۆ ئەهێنێ

6- مەودای ژمارەکان …
لێرەدا ئەم سێ نوختەیە بەکاردێ بۆ دۆزینەوەی مەودای ساڵەکان نموونەی زیندوو بۆ نموونە لە گۆگل سێرچ دەکەین بزانین باڕەک ئۆباما لە ساڵی ٢٠٠٠ هەتا ٢٠٠٥ چی کردووە یان چۆن ژیانی بەسەر بردووە
barack Obama 2000…2005
جا پێویست ناکە بنووسین باڕەک ئۆباماو هەموو لینکەکان بکەینەوە تا زانیاریمان دەست بکەوێ ئەم سێ هێمایە خۆی ئەنجامی تەواوت بۆ دێنێ و کاتیشت بۆ دەگەڕێتەوە

7- دۆزینەوەی واتای دەقەکان یان پێناسەکردنیان
گەر ویستت بەدوای وشەیەک دا بگەڕێی کە گۆگل پێناسەت بۆ بکات یان واتاکەی بدۆزیتەوە بنووسە
define: وشەکە
بۆ نموونە پێناسەی ئینتەرنێتم دەوێ
define:internet
بەم شێوازە

8- دۆزینەوەی بابەت لە وێبسایتەکاندا
لەوانەیە وێبسایتێک بکەیتەوە و بەشی گەڕان’ی نەبێت یان بە هەر هۆکارێک بتەوێ لەناو وێبسایتێک دا بگەڕێیت، ئەوا پێویستت بەم دەقە ئەبێت
ناوی بابەت site:ناوی سایت
بۆ نموونە من بەدوای بابەتی جۆرە باوەکانی ماڵوێر دا دەگەڕێم لە وێىسایتی پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر ئەوا بەم جۆرە لە گۆگل سێرچ ئەکەم
جۆرە باوەکانی ماڵوێر site:hioc.info

9- بەکارهێنانی گۆگل بۆ شیکارکردنی پرسیاری بیرکاری
گەر ویستت گۆگل پرسیاری بیرکاریت بۆ شیکار بکات ئەوا یەکسەر پرسیارەکە بنووسە بۆ نموونە 8 + 12 – 15 یانیش sin(pi/3) یانیش هەر پرسیارێکی ترت لابوو تەنها بینووسە خۆی بۆت شیکار ئەکات

10- گەڕان بەدوای فایل
لە گۆگل دا هەر فایلێکت بوێ دەتوانی بەدوای بگەڕێیت، تەنها بە نووسینی پاشگری فایلەکە بۆ نموونە بەدوای کتێبێک دا دەگەڕێیت لەسەر کۆمپیتەر بێگوومان کتێبیش پاشگرەکەی بریتیە لە pdf بۆیە ، تەنها بنووسە
کۆمپیوتەر.pdf
بۆ دۆزینەوەی ڕاپۆرت
کۆمپیوتەر.doc
بۆ دۆزینەوەی سیمینار
کۆمپیوتەر.ppt
و هەر فایلیکت ویست پاشگری ئەو فایلە بنووسە

دانا شێرزاد

دانا شێرزاد

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *