سۆفتوێر و جۆرەکانى

سۆفتوێر و جۆرەکانى

سۆفتوێر چی یە؟
سۆفتوێر – ئەو نەرمەکاڵایانەیە کە کاری ڕۆژانەیان ئاسانترکردووە و ڕۆژانە بەکاریان دێنین جا هەر سۆفتوێرە بە مەبەستێ یان بۆ کارێک دروست کراون لەلایەن کۆمپانیاکان یان لەلایەن دیفیلۆپەران(تاک دیفیلۆپەر) نموونەیەکی ئەم نەرمەکاڵایانەش وەک فەیسبووک یان سێتینگسی مۆبایلەکەت یان هەر شتێکی تر لەو بابەتە.

جۆرەکانی سۆفتوێر چین؟
ئێستا ئێمە زانیمان کە سۆفتوێر چییە باشە ئەی سۆفتوێر چەند جۆری هەیە؟

سۆفتوێرەکان پێک هاتوونە لە 2 جۆر . ئەوانیش
یەکەم:- سیستەم سۆفتوێر (system software)
دووەم:- ئەپڵیکەیشن سۆفتوێر (application software)

یەکەمیان سیستەم سۆفتوێر
ئەم جۆرەیان بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمەکەتە یان ڕێکخستنی سیستەمەکەت بۆ نموونە ئێستا ئەو مۆبایلەی تۆ کاری پێ ئەکەیت سۆفتوێرێکی تیایە بەناوی سێتینگس (settings) کە لێرەوە ئەتوانی ڕێکخستن بۆ ئامێرەکەت بکەیت یانیش ئامێرەکەت پێ بەڕێوە ببەیت

دووەمیان ئەپڵیکەیشن سۆفتوێر
ئەمەشیان ئەو سۆفتوێرانەن کە دیفیلۆپەران دروستی ئەکەن وەک فەیسبووک و ئینستاگرام و هتد… یان با بڵێین ئەو سۆفتوێرانەن کە دامان بەزاندووە و ڕۆژانە کاریان پێ ئەکەین و بوونەتە هۆی کار ئاسانیمان یان هەر مەبەستێکی تر وەک فب و ئینستاگرام و هتد..

دانا شێرزاد

دانا شێرزاد

قوتابى پەیمانگەى کۆمپیوتەر

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *