چۆن ڕۆبۆت دروست بكەم لە ڕێگای ئاردوینۆ؟

چۆن ڕۆبۆت دروست بكەم لە ڕێگای ئاردوینۆ؟

سەرەتا با باسێك لە ئاردوینۆ بكەین

ئاڕدوینۆ ئامێرێکی ئەلکترۆنیە کە توانا بە کەسی بەکارهێنەر دەدات کەوا کۆنتڕۆڵی چەندین ئامێری ئەلکترۆنی تر بکات وەک (لایتی ئێڵ ئی دی(LED) ، ئامێرە هەستەوەرەکان (sensors) ، بزوێنەر ، شاشە … هتد ) جا ئەو کۆنتڕۆڵکردنە لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکە خۆی بێت یان لە ڕێگای ئامێرێکی تر یاخود هەر لە لایەن ئاردوینۆکە خۆی بێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای پڕۆگرامکردنی ، ئاردوینۆ زمانی پرۆگرامسازی خۆی هەیە کە تێکەڵە بە زمانی C پڕۆگرامسازی. ئەم ئامێرە توانای ئەوەی هەیە کە ببێتە ناوەندێک لە نێوان کۆمپیوتەر و هەموو ئەو ئامێرانەی تر کەوا توانای لێکدانەوەیان نیە تاوەکو هەزاران جۆر پرۆژەی پێ دروست بکرێت بگرە لە دروستکردنی ڕوناکی جوانکاری و رۆبۆتی بچووک تاوەکو جێبەجێکردنی لە سیستەمە ماڵیە زیرەکەکان و سیستەمی پاراستن و ئاسایش ڕاگرەکان. ئاسان فێربون و کەمتێچونی وایکردوە ببێتە یەكێك لە بەناوبانگترین وردە کۆنتڕۆلەرەکان.
بە پشتیوانی خوای گەورە بەم نزیکانە کۆرسی فێربوونتان بۆ دادەنێم چاوەڕوان بن…

ئاردوینۆ
نمونەی ڕۆبۆتێکی دروست کراو بە ئاردوینۆ

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *