دەربارەى ئێمە

پەیمانگەى کۆمپویتەرى هەولێر- حکومى – پەیمانگەیەکى زانست بەخشە لە بوارى تەکنەلۆژیاى زانیارى و زانستى کۆمپیوتەر. لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستاى ڕاهێنراو و بە تواناى شارى هەولێر وانەکان دەوترێنەوە, فێرخواز کاتێک بڕوانامە بەدەست دەهێنێت دەتوانێت لە زۆر شونى تایبەتمەند بە زانستى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا کاربکات. ئامانجى سەرەکى ئەم پەیمانگەیە پێگەیاندنى فێرخوازە بە زانستى سەردەم.

ئەم پەیمانگەیە لە ساڵی 2006 دامەزراوە لەلایەن کۆمپانیایەکى نەمساوى, سەر بە وەرزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیئەئئ کوردستانە. مەبەست لە دامەزراندنى ئەم پەیمانگەیە زیادکردن و بە ئەکادیمى کردنى هێزى کارە لە بازارەکانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیاى زانیارى. پەیمانگەكەمان لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی بە چەند مەرجێكی دیاریكراو و سنووردار.

ماوەی خوێندن لە پەیمانگەیە پێنچ ساڵە, فێرخواز دواى دەرچوونى لە قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوى پێ دەبەخشرێت لە لایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان.

فێرخوازە یەکەم و دووەم و سێ یەمەکان لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان وەردەگیرێن و دەتوانن پەرە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەى بە کالۆریۆس بەدەست بهێنن, ئەمە جگە لەوەى فێرخوازەکانى تریش دەتوانن لە زانکۆ ئەهلیەکانى ناوەوە و دەرەوە هەرێم بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن.