بەشەکانى پەیمانگە

پەیمانگەى کۆمپیوتەرى هەولێر لە سێ بەشى سەرەکى پێک دێت کە ئەوانیش بریتین لە بەشى وێب دیزاین – نێتۆرکینگ – پرۆگرامینگ.

پەیمانگە لە پێنج قۆناغى خوێندن پێک دێت لە قۆناغى یەکەم تاکو پێنجەم, بەڵام کاتێک فێرخواز لە قۆناغى سێ یەم دەردەچێت پێویستە یەکێک لە بەشەکان بە ئارەزووى خۆى هەڵبژێرێت و دەبێتە پسپۆریەکەى.

هەر یەک لە بەشەکان گرێنگى خۆى هەیە و فێرخواز دەتوانى بە پێى پسپۆریەکەى گەشە بە داهاتووى خۆى بدات.

بۆ زیاتر ئاشنابوون سەردانى بەشەکانى پەیمانگە بکە.