پرۆگرامینگ

پرۆگرامینگ بریتی یە لە پرۆسەى دیزاین و بنیاتنانى پرۆگرامى جێ بەجێکراوى کۆمپیوتەر بۆ مەبەستى بەجێ گەیاندنى کردارێکى دیاریکراوە بۆ مەبەستێکى دیاریکراو.

پرۆگرامینگ چەند ئەرکێک لە خۆ دەگرێت وەک: شیکردنەوە, دروستکردنى ئەلگۆریثم, جێ بەجێکردنى ئەلگۆریثم لە ڕێگاى زمانى پرۆگرامینگەوە کە کە بەشێوەیەکى گشتى پێى دەوترێت (کۆدینگ).

بە شێوەیکى گشتى پرۆگرامینگ واتە (Solving Problem) بەو مانایەى لەڕێگاى پرۆگرامینگەوە بتوانى چارەسەرى کێشە بکەێت!

لەم بەشى پرۆگرامینگ فێرخواز فێرى چ دەبێت؟

گرینگترین شت کە فێرخواز دەتوانێت فێرى ببێت بریتى یە لە نوسینى کۆد جا بۆ مەبەستى پرۆژەى بچووک بێت یان پرۆژەى گەورە.

لە زانستى کۆمپیوتەر کاتێک باس لە کۆد دەکرێت بە شێوەیەک پێشبینى دەکەیت کە ئەرکێکى قورسە ناتوانین فێرى ببین! لە کاتێک دا پێچەوانەکەى ڕاستە تەنها هەوڵدان بۆ دووبارە نوسینەوەى کۆدى ئامادەکراو دەکرێت سوودى لێ ببینین و فێرى زۆر شت بین لە بوارى پرۆگرامینگ.

لەم بەشە فێرخواز ئامادە دەکرێت کە چۆن کۆد بنوسێت, هەورەها فێرى دروستکردنى بەرنامەى کۆمپیوتەر و مۆبایل دەبێت.

لەلایەکى تر بە چەند زمانێکى کۆمپیوتەر ئاشنا دەکرێت و فێرى نووسنى کۆد دەبێت بەو زمانانە.

ئەو بابەتانەى کە لە بەشى پرۆگرامینگ دەخوێندرێت بریتین لە

C++ – Java – OOP with Java – C# – SQL – DataBase Administration

Mobile Applicatio – Mobile Technology – Information Security -MIS

فێرخواز کاتێک دەبێ بە قۆناغى پێنجەم پێویستە لەسەرى پرۆژەى دەرچوون ئامادە بکات بە پێى بەشەکەى خۆى بۆ نموونە فێرخواز لەبەشى پرۆگرامینگ پێویستە پرۆژەیەک دەربارەى داتابەیس یان ئەپلیکەیشن یان پرۆگرامێک دروست بکات لەسەر ئەو بابەتەى دەیزانێت یان فێرى بووە, دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکەى دەکرێت لەلایەن لێژنەیەک لە مامۆستاکانى پەیمانگە.