نێتۆرکینگ

لە زانستى کۆمپیوتەر, نێتۆرک بریتی یە لە بەستنەوەى لانى کەم دوو کۆمپیوتەر لەگەڵ یەکتر جا لەڕێى وایەر بێ یان بە شێوەى بێ وایەر(وایەر لێس)

یان بەستنەوى هەر ئامیریک لەگەڵ ئامێرێکى تر بۆ گواستنەوە و ئاڵوگۆرکردنى زانیارى پێى دەگوترێت نێتۆرک.

باوترین نموونە بریتى لە ئینتەرنێت! کە ملیۆنان کەس لە جیهان لە ڕێى ئینتەرنێتەوە لەگەڵ یەکتر پەیوەست بوون و زانیارى ئاڵوگۆر دەکەن.

لە بەشى نێتۆرکینگ فێرخواز فێرى چ دەبێت؟

لەم بەشەدا فێرخواز ئاشنا دەکرێت بە بنەماکانى نێتۆرک, نێتۆرک چیە؟ چۆن دەتوانێ نێتۆرک دروست بکات و چەندانى تر.

هەروەها فێرخواز فێر دەکرێت کە سێرڤەر چیە و دەورى چیە لە بوارى نێتۆرکینگ, فێرى دابەزاندنى سێرڤەر و خزمەتگوزاریەکانى سێرڤەر دەبێت بەشێوەیەک کە فێرخواز دەتوانێت چەندین کۆمپیوتەر لەڕێى ئەم سێرڤەرەوە لەگەڵ یەکتر ببەستێتەوە جا لەڕێى نێتۆرکى تایبەت یان نێتۆرکى گشتى بێت. فێرخواز فێرى نێتۆرک دەبێ لەسەرسیستەمى وێندۆزو لەسەر سیستەمى لینۆکس, لە هەردوو سیستەمەکە فێرخواز زۆر بەباشى قوڵ دەبێتەوە ناو بابەتکە.

ئەو بابەتانە سەرەکیانەى کە لەبەشى نێتۆرک دەخوێندرێت بریتین لە

CCNA – Linux – Windows Server – Server Maintenance – Network Database Administration – SQL Server – PHP – Wireless Technology – GSM – MIS – Information Security

فێرخواز کاتێک دەبێ بە قۆناغى پێنجەم پێویستە لەسەرى پرۆژەى دەرچوون ئامادە بکات بە پێى بەشەکەى خۆى بۆ نموونە فێرخواز لەبەشى نێتۆرکینگ پێویستە پرۆژەیەک دەربارەى نێتۆرک دروست بکات لەسەر ئەو بابەتەى دەیزانێت یان فێرى بووە, دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکەى دەکرێت لەلایەن لێژنەیەک لە مامۆستاکانى پەیمانگە.