وێب دیزاین

یەکێک لە بەشە گرینگەکانى پەیمانگە بریتی یە لە بەشى وێب دیزاین!

وێب دیزاین بریتى یە لە دیزاینکردنى وێب سایت بە شێوەیەک بتوانرێ لە ئینتەرنێت دەربکەوێ. وێب دیزاین پرۆسەیەکە واتە دانانى پلان و بیرۆکە بۆ وێب سایتەکەت لە ڕووى پێکهاتە و وێنە و ڕەنگ و فۆنت و هتد.

وێب دیزاینەر هەموو بیرۆکەکان وەردەگرێت و بەشێوەیک دایدەڕێژێت کە دەتەوێت وێب سایتەکەت بەو جۆرە ببینرێت.

وێب دیزاین جیاوازە لە پەرەپێدانى وێب!

پەرەپێدەرى وێب لایەنى کۆد نوسین لە خۆ دەگرێت, واتە ئەو دیزاینەى کە بۆ وێب سایتەکەت کردووتە لەڕیگاى بەکارهێنانى زمانى کۆد نووسین وەرى دەگێریـتە سەر ئەو شێوەى کە دەتەوێت.

لە بەشى وێب دیزاین فێرخواز فێرى چى دەبێت؟

لەم بەشەدا فێرخواز ئاشنا دەکرێ بە بنەماکانى وێب سایت بە شێویەکى گشتى, دواتر فێرى ئەوە دەبێت چۆن دەبێت بە دیزاینەرى وێب سایت هەنگاو بە هەنگاو, هەروەها فێرى دروستکردنى وێب سایت دەکرێ بە هەردوو جۆرەکەى واتە دروستکردنى ستاتیک وێب سایت و داینامیک وێب سایت.

هەر لە بەشى وێب دیزاین فێرخواز فێردەبێت کە چۆن بتوانێ زانیارى لە وێب سایت خەزن بکات بەبەکارهێنانى داتابەیس, دواتر فێر دەبێت کە چۆن ئەو زانیاریە خەزنکراوانە ئیشیان لەسەر بکات و فلتەریان بکات و سوودیان لێ ببینێت.

لە بەشى وێب دیزاین زۆربەى بابەتە کۆمپیوتەرەکان وانەى پراکتیکین و فێرخواز لە ڕیگاى دروستکدنى پرۆژە و کارى گروپینگ پەرەى پێ دەدرێت.

ئەو بابەتە سەرەکیانەى لەم بەشەدا دەخوێنرێت بریتین لە

– CSS – JavaScript – PHP – MYSQL – ASP – JQuery – Dreamweaver – HTML5 – Information Security – MIS

فێرخواز کاتێک دەبێ بە قۆناغى پێنجەم پێویستە لەسەرى پرۆژەى دەرچوون ئامادە بکات بە پێى بەشەکەى خۆى بۆ نموونە فێرخواز لەبەشى وێب دیزاین پێویستە وێب سایتێک دروست بکات بە یەکێک لە بەکارهێنانى ئەو زمانانەى کە دەیزانێت یان فێرى بووە, دواتر هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکەى دەکرێت لەلایەن لێژنەیەک لە مامۆستاکانى پەیمانگە.